ڤیدیۆ.. كلاسیكۆی ئه‌ڵمانیا له سودی بایرن میونخ كۆتاییهات.
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخ كلاسیكۆی ئه‌ڵمانیای 3-2 له بوروسیا دۆرتمۆند برده‌وه.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 14ی خولی ئه‌ڵمانیا و له یاری كلاسیكۆدا یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند میوانداری یانه‌ی بایرن میونخی كرد ، یارییه‌كه 3-2 له سودی بایرن میونخ كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی بایرن میونخ لیڤاندۆڤسكی دوو گۆڵ و كومان له خوله‌كه‌كانی9 و 44 و 77 تۆماریان كرد، دوو گۆڵه‌كه‌ی دۆرتمۆندیش برادنت و هالاند له خوله‌كه‌كانی5 و 48 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی بایرن میونخ بووه 34 خاڵ و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی دایه و دۆرتمۆندیش به 30 خاڵ له پله‌ی دووه‌مدایه.
PM:10:35:04/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 1780
جار خوێنراوه‌ته‌وه