ڕه‌فتارێكى عوسمان دیمبیلى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه نیگه‌ران ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
عوسمان دێمبلى فه‌ڕه‌نسى و یاریزانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه جارێكى دیكه به‌رپرسانى به‌رشه‌لۆنه و خودى یاریزانه‌كانى یانه‌كه‌ش نیگه‌ران ده‌كات .
یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بۆ ڕێزگرتن لە پیدرێ وەک باشترین یاریزانی لاو لە 2021 و پێش ئەنجامدانی ئامادەکارییەکان لە دوا جەولەى قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئێوارە خوانێکی بۆ سەرجەم یاریزانەکانی لە یەکێک لە ڕێستورانتە کانی شاری بەرشلۆنە ڕیکخست.
ڕۆژنامەى سپۆرتی کەتەلۆنی ئاماژه به‌ووه ده‌كات سەرجەم بەرپرسان و ڕاهێنەرو یاریزانان لە پێش هەمووشیانەوە پیدرێ لە ڕێستورانتەکە ئامادەبوون و تەنانەت سێرجی کە پێکانی هەبووە و پیکێ و ئەگوێرۆ و ئەلڤێسیش لە وادەى خۆیدا چوونەتە ئێوارە خوانەکە به‌ڵام تاکە یاریزان کە دوای کاتژمێرێک لە کۆبوونەوەى ستافەکەى تیپی یەکەمی بەرشەلۆنە گەیشتووەتە شوێنەکە دیمبلی بووە ئەوەش سەرجەم یاریزانانی یانەکەى نیگەرانکردووە
AM:11:44:02/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 4260
جار خوێنراوه‌ته‌وه