وێنه.. لیستی یاریزانه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید ببینه بۆ یاری كلاسیكۆ
وێستگە سپۆرت-
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕباڵ مه‌درید لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یاری كلاسیكۆی سبه‌ی به‌رانبه‌ر به‌رشه‌لۆنه بڵاوكرده‌وه.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له هه‌فته‌ی 10ی لالیگا و له یاریگای كامپنۆ به‌رشه‌لۆنه میوانداری ڕیاڵ مه‌درید ده‌كات و یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 5:15 خوله‌كی ئێواره به كاتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه لیستی یاریزانه‌كانی بۆ ئه‌و یارییه بڵاوكرده‌وه و كه‌ریم بنزیمه له نێو لیسته‌كه‌دایه بۆ یارییه‌كه هاوكات هازارد و كارفاخالیش ئاماده‌ی یارییه‌كه ده‌بن
PM:07:48:23/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3328
جار خوێنراوه‌ته‌وه