ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ له ئهستۆن ڤێلاى بردهوه
وێستگە سپۆرت-
یانهى ئارسناڵ بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەر ئەستۆن ڤێلا بەدەستهێنا.
لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی پرێمهرلیگ یانەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات میوانداری یانەی ئەستۆن ڤێلای کرد.
ئارسناڵ بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، تۆماس بارتی و ئۆبامیانگ و سیمیز رۆی لە خولەکەکانی 23و 45 و 56 گۆڵەکانی ئارسناڵیان کرد، لە خولەکی 82 جاکوب رامزی تاکە گۆڵەکەی ئەستۆن ڤێلای تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە پلهى نۆیەمی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت، ئەستۆن ڤێلاش 10 خاڵی هەیە و لە سیانزەی ڕیزبەندیدایە.
AM:09:19:23/10/2021
ئهم بابهته 3148
جار خوێنراوهتهوه