‌هێرشبەرێكی گەورە دەیەوێت ڕووبكاتە ڕیاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخ ئارەزووی جێهێشتنی یانەكەی دەكات و دەیەوێت ڕووبكاتە یانەی ڕیاڵ مەدرید.

گرێبەستی لیڤاندۆڤسكی لەگەڵ بایرن میونخ لە هاوینی 2023 كۆتایی دێت.

ڕۆژنامەی ئاسی نزیكی یانەی شاهانە باس لەوە دەكات كە ئەو هێرشبەرە پۆڵندییە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوو داوا لە یانەكەی دەكات ڕێگە بە ڕۆشتنی بدەن لە پێناو یاریكردن بۆ ڕیاڵ مەدرید.

لیڤاندۆڤسكی لە وەرزی ئەمساڵدا 13 گۆڵی لە 10 یاری یانەكەی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەكان تۆماركردووە 


AM:11:11:17/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 4236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌