ڤیدیۆ.. لیسته‌ر سیتی به ئه‌نجامێكی گه‌وره له مان یونایتدی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دووچاری شكستێكی قورس هات و 4-2 به لیسته‌ر سیتی دۆڕا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی ئینگلیزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بووه میوانی لیسته‌ر سیتی ، یاریه‌كه 4-2 له سودی لیسته‌ر كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی لیسته‌ر سیتی تیلیمانس وسۆینكۆ و ڤاردی و باستۆن داكا له خوله‌كه‌كانی31 و 78 و 83 و 90 تۆماریان كرد ، دوو گۆڵه‌كه‌ی مان یوناتدیش گرینۆد و ڕاشفۆرد له خوله‌كه‌كانی 19 و 82 تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی لیسته‌ر سیتی بووه 11 خاڵ و به كاتی له پله‌ی 11 هه‌مدایه و مان یونایتدیش به 14 خاڵ وبه‌كاتی له پله‌ی پێنجه‌مدایه.
PM:07:24:16/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1360
جار خوێنراوه‌ته‌وه