ڕیاڵ مه‌درید ڕكابه‌ری بایرن میونخ ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی ئه‌ڵمانی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی‌ڕیاڵ مه‌درید ڕكابه‌ری یانه‌ی بایرن میونخ و چه‌ند یانه‌یه‌كی تر ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتۆنیۆ ڕۆدریگێری ئه‌ڵمانی و به‌رگریكاری یانه‌ی چبَڵسی.
گرێبه‌ستی ڕۆدریگێر له خاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و یانه چێڵسیش ئاره‌زوو ده‌كات به موچه‌ی 8 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆی سالاَنه گرێبه‌سته‌ه‌كی نوێ بكاته‌وه، به‌لاَم تاكو ئێستا ئه‌و برگریكاره خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی ئاشكرای ده‌كات كه یانه‌ی بایرن میونخ گرنگییه‌كی ته‌واو به‌و به‌رگریكاره ده‌دات و ده‌یه‌وێت بیگوازێته‌وه یاریگای ئالیانز ئه‌رینا.
له لایه‌كی تره‌وه ڕۆژنامه‌ی سپۆرت یه‌كی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدش له بایرن میونخ زیاتر هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ڕۆدریگێر ده‌دات ئه‌گه‌ر هات و بڕیاریدا یانه له‌نده‌نییه‌كه جێبهێڵێت.
PM:04:35:23/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3244
جار خوێنراوه‌ته‌وه