‌ئەنچیلۆتی هەواڵێكی خۆش دەداتە هاندەرانی یانەكەی

وێستگە سپۆرت-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید هەواڵێكی خۆش دەداتە هاندەرانی یانەكەی و باس لە كاتی گەڕانەوەی سێ ئەستێرەی یانەكەی دەكات

 بڕیارەی سبەی چوارشەممە لە میانەی یارییەكانی هەفتەی شەشی خولی ئیسپانی یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی ڕیاڵ مایۆركا  بكات  ویارییەكەش كاتژمێر 11ی شەو بە كاتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی پێش یاری یانەكەی بەرانبەر یانەی ڕیاڵ مایۆركا ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید وتی: پێكانەكان كێشەیە بۆ هەر یانەیەك لە وەرزی ئەمساڵ و ئەمەش بە تەواوی بە یانەكەمانەوە دیاری بوو بەرانبەر ڤالێنسیا.

ئەنچیلۆتی دەشڵێت: لە ئێستادا تیپەكەمان تەواو نییە بەڵام  هەفتەی داهاتوو بە گەڕانەوەی مێندی و كروس و مارسیلۆ دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.
لە كۆتاییشدا لە بارەی دۆخی ئەسینسیۆوە ئەنچیلۆتی وتی : بێگومان لە دۆخی ئەسینسیۆ تێ دەگەین و هەوڵ دەدین بەرانبەر مایۆركا چەندن گۆڕانكارییەك لە پێكاتەكەدا بكەین.


PM:08:46:21/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری