لیڤاندۆڤسكی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی وەرگرت
وێستگە سپۆرت-
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی خەڵاتی پێڵاوی ئالتونی بە دەستهێنا وەكو باشترین گۆڵكاری وەرزی ڕابردووی خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپا و سەركەوتنی بەسەر لیۆنێل مێسی تۆماركرد.
لیڤاندۆڤسكی وەرزی ڕابردوو توانی لە خولی ئەڵمانی 41 گۆڵ تۆمار بكات و 82 خاڵ بە دەستبهێنێت ، لە كاتێكدا لیۆنێل مێسی ئەستێرە و گۆڵكاری پێشووی بەرشەلۆنەە و ئێستای پاریس سانجێرمان 30 گۆڵی لە خولی ئیسپانی تۆماركرد و 60 خاڵی بە دەستهێنا.
لیڤاندۆڤسكی دووەم یاریزانی ئەڵمانی و یانەی بایرن میونخە كە ئەو خەڵاتە بە دەستدەهێنێت پاش گێر مۆلەر كە لە ساڵەكانی 1970 و 1972 ئەو خەڵاتەی بردۆتەوە .
PM:07:08:21/09/2021
ئهم بابهته 700
جار خوێنراوهتهوه