لێدوانى كومان له دواى یارییه‌كه‌ى گرانادا
وێستگە سپۆرت-
رۆناڵدۆ كومانى هۆڵندى و ڕاهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه پێی وایه پێكهاته‌ى ئێستاى یانه‌كه‌ى زۆر جیاواز له‌و پێكهاته‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوو.
له دواى یه‌كسانبونى یانه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر گرانادا كومانى ڕاهێنه‌رى به‌رشه‌لۆنه وتى: ئەگەر سەیری پێکهاتەی ئێستای یانەکەمان بکەن ئەوا دەزانن کە هەموو هەوڵێکی خۆمانداوە بۆ سەرکەوتنو ئه‌وه‌ى له تواناماندا بێت ئه‌نجاممان داوه.
كومان ده‌شڵێت: ئێمە خاوەنی ئەو یاریزانانە نین کە لە سەردەمی تیکی تیکادا لە بەرشەلۆنە بوون بۆیە پێویستە بەشێوازی خۆمان یاریبکەین و پێموایە ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد و ئەگەر کاتی زیاترمان هەبوایە سەرکەوتنمان بەدەستدەهێنا.
لەکۆتایشدا ئه‌و ڕاهێنه‌ره هۆڵندییه وتی: ئەمە ئەو بەرشەلۆنەیە نیە کە پێش هەشت ساڵ دەتانبینی، بارودۆخەکە ئێستا وایە و دەبێت خۆمان لەسەری ڕابهێنین.
AM:10:43:21/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1524
جار خوێنراوه‌ته‌وه