هه‌واڵێكی خۆش بۆ هانده‌رانی ڕیاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
كه‌ریم بنزیمه‌ی فه‌ڕه‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپه‌ڕاند و گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی شاهانه له ڕاهێنانه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ وه‌رزی نوێ و ئه‌مڕۆش كه‌ریم بنزیمه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕاهێنانه‌كان و ڤایرۆی كۆرۆنای تێپه‌ڕاندووه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئیدن هازاردی به‌لجیكیش به‌شداری به‌شێكی كه‌م له ڕاهێنانه‌كانی كردووه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه‌ش هه‌واڵێكی خۆشه بۆ هانده‌رانی یانه‌كه.
PM:05:22:04/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 6120
جار خوێنراوه‌ته‌وه