فه‌رمی.. ڤانگال بۆ سێیه‌م جار ڕاهێنه‌رایه‌تی هۆڵندای وه‌رگرته‌وه
وێستگە سپۆرت-
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لویس ڤانگال بۆ سێیه‌م جار له مێژوویدا ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵندای وه‌رگرته‌وه
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یه‌كێتی تۆپی پێی هۆڵندا ئاشكرای كردوه كه له‌گه‌ڵ ڤان گال ڕێكه‌وتوو ن و ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌و ڕاهێنه‌ره سپاردووه تا دوای مۆندیالی 2022
ڤان گال له ماوه‌ی ڕابردوو دوو جار ڕاهێنه‌رایه‌تی هۆڵندای وه‌رگرتووه جاری یه‌كه‌م له ساڵی 2000 بۆ 2002 ، جاری دووه‌میش له 201 بۆ 2014 و له جامی جیهانی 2014 مه‌الیای بڕۆنزیان به ده‌ستهێنا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا یه‌كێتی تۆپی پێی هۆڵندا ئاشكراشی كردووه كه هه‌ریه‌كه له دالی بلند و فریزه‌ر و فرنس هۆك یاریده‌ده‌ری ده‌بن.
PM:02:37:04/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 1512
جار خوێنراوه‌ته‌وه