ڕۆناڵدۆ چهند ژمارهیهكى پێوانهیی تۆمار كرد
وێستگە سپۆرت-
ڕۆناڵدۆ ژمارە پێوانەییەکەی عەلی دائی ئێرانى یەکسان کردەوە و بوە یەکەم یاریزانی ئەوروپیش 21 گۆڵ لە مۆندیال و یۆرۆدا تۆمار بکات.
دوای ئهوهى شهوى ڕابردوو له بهرانبهر هەڵبژاردەی فەرەنسا دوو گۆڵى به لێدانى سزا تۆماركرد کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی چەند ئامارێکی نوێی تۆمار کرد.
ڕۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵکانی لەگەڵ پورتوگال بۆ 109 گۆڵ بەرزکردەوە و بهمهش ژماره پێوانەییەکەی عەلی دائی ئێرانى یەکسانکردەوە لە تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ بۆ هەڵبژاردەیەک.
ئەستێرەکەی پورتوگال بوە یەکەم یاریزانی ئەوروپی بتوانێت زۆرترین گۆڵ لە جامی یۆرۆ و مۆندیالەکاندا تۆمار بکات کە 21 گۆڵە و پێش میرۆسلاڤ کلۆزەی هێرشەبری پێشووی ئەڵمانی کەوت
AM:10:42:24/06/2021
ئهم بابهته 3384
جار خوێنراوهتهوه