ڤیدیۆ.. فه‌ڕه‌نسا و پوروتوگال و ئه‌ڵمانیا گه‌یشتنه قۆناغی 16ی یۆرۆ
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌كانی فه‌ڕه‌نسا و پورتوگال و ئه‌ڵمانیا گه‌یشتنه قۆناغی 16ی یۆرۆ .
له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌می یارییه‌كانی یۆرۆی 2020 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا وپوروتوگال ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بونه‌وه یارییه‌كه 2-2 كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی فه‌ڕه‌نسا كه‌ریم بنزیمه له خوله‌كه‌كانی 45+2 و47 تۆماری كردن و دوو گۆڵه‌كه‌ی پوروپوگالیش ڕۆناڵدۆ له خوله‌كه‌كانی 31 و 60 تۆماری كردن .
له یارییه‌كی تردا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا رووبه‌ڕووی هه‌نگاریا بوه‌وه و یارییه‌كه 2-2 كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی هه‌نگاریا ئاده‌م شالای وشافێر له‌خوله‌كه‌كانی 11 و 68 تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیاشكای هاڤێرتز و لیۆن گۆرتێسكا له‌خوله‌كه‌كانی 66 و 84 تۆماریان كرد .
به‌و شێوه‌یه فه‌ڕه‌نسا به پێنج خاڵ و به پله‌ی یه‌كه‌م و ئه‌ڵمانیا به چوار خاڵ به پله‌ی دووه‌م و پوروتوگالیش به پله‌ی سێیه‌م گه‌یشتنه یارییه‌كانی قۆناغی 16.
AM:12:19:24/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 3240
جار خوێنراوه‌ته‌وه