ڤیدیۆ.. دانیمارك گه‌یشته قۆناغى 16ى یۆرۆ
وێستگە سپۆرت-
لەجامی یۆرۆ هه‌ڵبژارده‌ى دانیمارک بردنەوەیەکی گەورەی تۆماركرد و گەیشتە قۆناغی شانزەى جامه‌كه.
لەدرێژەی یارییەکانی جامی یۆرۆدا و لە کۆمەڵەی دووەمدا، هەڵبژاردەی دانیمارک بەرامبەر روسیا یاری کرد.
دانیمارک بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی بردەوە، گۆڵه‌كانى دانیمارك دامسگارد و پۆلسن و کریستینسن و ماهلی تۆمارکرد، ئیچینکۆ گۆڵه‌كه‌ى ڕوسیاى تۆماركرد
دانیمارک بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ و بە دووەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی شانزەى جامه‌كه
AM:10:35:22/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 1676
جار خوێنراوه‌ته‌وه