ڤیدیۆ.. ئهرجهنتین گهیشته قۆناغى چارهكى كۆتایی
وێستگە سپۆرت-
ههڵبژاردهى ئەرجەنتین لە پاراگواى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى كوا ئهمریكا به دهستهێنا.
لە جەولەى سێیەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى کۆپا ئەمریکا و لە کۆمەڵەى یەکەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى ئەرجەنتین و پاراگوای ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
ئەرجەنتین بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و تاکە گۆڵەکەش ئەلیخاندرۆ گۆمێز لە خولەکى 10دا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامەش ئەرجەنتین بەفەرمى سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامەکە بەدەستهێنا، دواى ئەوەى لە سێ یاریدا بە حەوت خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى کۆمەڵەکەیدایە.
AM:10:27:22/06/2021
ئهم بابهته 2040
جار خوێنراوهتهوه