‌مێسی‌: له‌ ڕابردوودا شایسته‌ی‌ ئه‌نجامی‌ باشتر بووین

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل میسی كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ مۆندیالی‌ 2014  و كوپا ئه‌مریكای‌ 2015 و 2016 شایسته‌ی‌ ئه‌نجامی‌ باشتر بوون .

میسی لەلێدوانێك كە رۆژنامەی ماركا بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت: تیپەكە موڵكی هەمووانە، لەسەرمان پێویستە كار بكەین و هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەست بهێنین ئەویش بەرزكردنەوەی جامی جیهانی و كوپا ئەمەریكایە، بەدەست هێنانی نازناوەكان بۆهەمووان گرنگە

مێسی‌ وتیشی: ئەو ماوەیەی لە هەڵبژاردەی نیشتیمانی یاری دەكەم دەكرا زیاتر خۆشی وەربگرین و ئەنجامی باشتر تۆمار بكەین ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوو شایسته‌ی‌ ئه‌نجامی‌ باشتر و زیاتر بووین .

له‌ كۆتایشدا مێسی‌ وتی‌:   دەجەنگین بۆ ئەوەی ساتی خۆش بەرێ بكەین و ئەنجامی باش تۆمار بكەین،چانسمان نەبوو لەرابردوو كوپا ئەمەریكا و جامی جیهانی ببەینەوە، هیوامان وایە ئەوەی نەمان توانیوە بەدەستی بهێنین لەداهاتوو بەدەستی بهێنین.


PM:01:31:14/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری