ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان له ستاد ڕیمسی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمان 4-0 له ستاد ڕیمسی برده‌وه و سێ خاڵی گرنگی به ده‌ستهێنا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 37 و پێش كۆتایی خولی فه‌ڕه‌نسی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ستاد ڕیمسی كرد، یارییه‌كه 4-0 له سودی پاریس سانجێرمان كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی پاریس سانجێرمان نیمار ومباپێ و ماركینۆس و مویس كین له خوله‌كه‌كانی 13 و 24 و68 و 90 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی پاریس سانجێرمان بووه 79 خاڵ و له پله‌ی دووه‌مدایه به جیاوازی خاڵێك له‌گه‌ڵ لیلی یه‌كه‌م ، هه‌فته‌ی داهاتوو پاڵهوانله نێوان لیل وپاریس سانجێرمان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
PM:11:53:16/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1052
جار خوێنراوهتهوه