ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید له بیلباوی برده‌وه و به‌رشه‌لۆنه به سێلتافیگۆ دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید 1-0 له ئه‌تله‌تیك بیلباوی برده‌وه.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 37 و پێش كۆتایی خولی ئیسپانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بووه میوانی بیلباو ، یارییه‌كه 1-0 له سودی ڕیاڵ مه‌درید كۆتاییهات و تاكه گۆڵی یارییه‌كه ناچۆ فێرناندز له‌خوله‌كی 68 تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید بووه 81 خاڵ و له پله‌ی دووه‌مدایه .
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له نێو یاریگای كامپنۆ 2-1 به سیچلتافیگۆ دۆڕا و به ته‌واوی له نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانی بێ هیوا بوو .
گۆڵه‌كانی سێلتافیگۆ سانتی مینا له خوله‌كه‌كانی 38 و 89 تۆماری كردن و تاكه گۆڵه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش له‌خوله‌كی 28 مێسی تۆماری كرد .
PM:09:47:16/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1104
جار خوێنراوه‌ته‌وه