‌بەرشەلۆنە لە پێناو مێسی كارێكی چاوەڕواننەكراو دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیە لە پێناو مانەوەی مێسی قوربانی بە ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەی بدات.

پێگەی كاڵچیۆ میركاتۆی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی بەرشەلۆنە لە ئەگەری بەدەستگەیشتنی گرێبەستێكی گونجاو لەم هاوینەدا ئامادەیە دەستبەرداری تواناكانی گریزمانی فەڕەنسی بێت.

پێگەكە دەڵێت فرۆشتنی گریزمان لە پێناو مێسی ئەستێرەی یانەكەیە ، چونكە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و مەرجەكانی ئەو ئەستێرەیە ئەرجەنتینیە پێویستی بە پارەیەكی زۆرە.


PM:01:01:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 4916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری