‌ناوێكی تازە بە بەهێزی بەستراوەتەوە بە جێگەكەی زیدانەوە

وێستگە سپۆرت-

ماسیملیانۆ ئەلیگیری ڕاهێنەری پێشووی یۆڤانتۆس لە ئێستادا ناوێكی زۆر بەهێزە بۆ جێگرتنەوەی  زیدان لە ڕاهێنەرلیەتی ڕیاڵ مەدرید لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا.

دەنگۆكان بۆ ڕۆشتنی زیدان لە ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید زیادی كردووە و نازناوی لالیگاش تا ئەندازەیەكی زۆر ئەم پرسە یەكلایی دەكاتەوە.

پێگەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە كە ماسمیلیانۆ ئەلیگری ئیتاڵی لە ئێستادا بە هێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی جێگەی زیدان لە ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید بگرێتەوە.

ئەلیگری لەوەتەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یۆڤانتۆسی جێهێشتووە هیچ پۆستێكی تری وەرنەگرتووە.


PM:12:20:09/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌