ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر یونایتد به ڕۆما دۆڕا و گه‌یشته یاری كۆتایی یۆرۆلیگ
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد 3-2 به ڕۆما دۆڕا، به‌ڵام سوود وه‌رگرتن له ئه‌نجامی یاری چوون گه‌یشتنه یاری كۆتایی یۆرۆلیگ.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی پێش كۆتایی خولی یۆرۆلیگ یانه‌ی ڕۆما میونداری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی كرد، یاری یه‌كه‌م 6-2 له سودی مان یونایتد كۆتاییهاتبوو.
یاری گه‌ڕانه‌وه 3-2 له سودی ڕۆما كۆتاییهات. گۆڵه‌كانی ڕۆما دزیكۆ وكریستانتی وئهلیچكس تیلێس به هه‌ڵه له خوله‌كه‌كانی 57 و60 83 تۆماریا كرد ، دوو گۆڵه‌كه‌ی مان یونایتدیش كاڤانی له خوله‌كه‌كانی 39 و68 تۆماری كردن .
به‌و ئه‌نجامه مانچسته‌ر یونایتد گه‌یشته یاری كۆتایی و تێیدا ڕووبه‌ڕوی ڤیاڕیاڵ ده‌بێته‌وه كه به‌سه‌ر پشتی ئارسیناڵ گه‌یشته یاری كۆتایی.
AM:12:10:07/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1188
جار خوێنراوهتهوه