لێدوانى زیدان و تۆخێل پێش یارییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ
وێستگە سپۆرت-
زیدان یارى یانه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر چێڵسى به قورس ده‌زانێت و هاوكات ئاماده‌بونى هازاردیشى بۆ یارییه‌كه ڕاگه‌یاند ، تۆخێلیش ده‌ڵێت نابێت له ڕیاڵ مه‌درید بترسین.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند گەیشتنیان بە قۆناغی پێشکۆتایی بە چانس نەبووە ، بەڵکو بە هەوڵی هەموو لایەک بووە و 90 خولەکی تەواو شەڕی خۆیان دەکەن، چونکە هەموو ڕۆژێک ناگەنە ئەو قۆناغە و چاوەڕێ دەکرێت ڕووبەڕووی گرفت ببینەوە ویانه‌ى چێڵسى یانه‌یه‌كى به‌هێزه و یاریكردن به‌رانبه‌ریان ماندووت ده‌كات
سەبارەت بە پێکهاتەى یاریزانەکانیان، ڕاھێنەرە فەڕەنسیەکە دووپاتیکردەوە هەرچەندە ڕامۆس ئامادەیە بەڵام نایەویت سەرکێشی پێوە بکات و دووپاتیشیکردەوە هازارد و میندی ڤاڵڤێردی بۆ یارییەکە تەواو ئامادەن.
له لایه‌كى تره‌وه تۆخێلى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى چێڵسى وتى: پێویستە متمانەمان بەخۆمان هەبێت و هیچ هەلێکى تریان لەبەردەم ڕیاڵ مەدریددا نیە جگه له له‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنم بۆ یارى كۆتایی مسۆگه‌ر بكه‌ین
توخێل دووپاتیکردەوە، جگە لە ماتیۆ کۆڤاسیچ سەرجەم یاریزانەکانى بۆ یارییەکە ئامادەن و دەشڵێت "دەبێت باوەڕمان بەخۆمان هەبێت و نابێت لە ڕیاڵ مەدرید بترسین، لەبەرئەوەى شایستەى ئەوەین کە لەم قۆناغەدا یارى بکەین".
AM:11:30:05/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1408
جار خوێنراوه‌ته‌وه