ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر سیتی له پاریسی برده‌وه و گه‌یشته یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی یاری گه‌ڕانه‌وه‌شی له پاریس سانجێرمان برده‌وه و گه‌یشته یاری كۆتایی چامپۆنسلیگ.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی چامپیۆنسلیگ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی كرد ، یارییه‌كه 2-0 له سودی مان سیتی كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی مان سیتی ڕیاز مه‌حرێز له خوله‌كه‌كانی 11 و63 تۆماری كردن .
به‌و بردنه‌وه‌یه مان سیتی بۆیه‌كه‌مجار گه‌یشته یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ و ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی نێوان چێڵسی وڕیاڵ مه‌درید ده‌بێته‌وه كه سبه‌ی چوارشه‌ممه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
AM:12:06:05/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1176
جار خوێنراوه‌ته‌وه