ئاگادارن تۆتنهام چی لەگەڵ گاریس بێڵ دەكات
وێستگە سپۆرت-
یانەی تۆتنهامی لەندەنی دەیەوێت ماوەی خواستنەكەی گاریس بێڵی وێڵزی ویاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یەك وەرزی تردرێژ بكاتەوە.
گاریس بێڵ هاوینی ڕابردوو لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ ماوەی یەك وەرز و بە خواستن ڕویكردە یانەی تۆتنهام و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا 14 گۆڵی لە پاڵەوانێتییە جیاوازەكان تۆماركردووە.
ڕۆنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی ئاشكرای دەكات بەرپرسانی تۆتنهام دەیانەوێت ماوەی خواستنەكەی گاریس بێڵ بۆ وەرزێكی تریش درێژ بكەنەوە و لە گرێبەستی خواستەكەشیدا پێشتر ئەو مافە بە تۆتنهام دراوە كە بە هەمان یاسایی گرێبەستە كۆنەكە بۆ وەرزێكی تریش بۆندەكەی نوێ بكاتەوە .
AM:11:17:04/05/2021
ئهم بابهته 3092
جار خوێنراوهتهوه