‌لێدوانی پۆچیتینۆ لە بارەی دۆخی مباپێیەوە

وێستگە سپۆرت-

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان نازانێت مباپێ دەتوانێت بەشداری بكات یاخو نا و دەڵێت دەبێت چاوەڕێ بكەین تا پێش یارییەكە.

لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاری یانەكەی بەرانبەر یانەی مانچستەر سیتی پۆچیتینۆ سەرەتا سەبارەت بە دۆخی مباپێ وتی: هێشتا دڵنیا نیم لەوەی دەتوانێت بە سەرەكی یاری بكات یاخود نا، چاوەڕێ دەكەین تا پێش یارییەكە بزانین چی ڕوو دەدات.

پۆچیتینۆ لە بارەی یارییەكەشەوە وتی : دەبێت بە باشترین شێوە دەربكەوین و باڵادەستی خۆمان بەسەر یارییەكەدا بسەپێنین ، هەرچەندە بەڕانبەر تیپێكی وەكو مان سیتی وگواردیۆلا ئەم كارە زۆر قورسە ، دەبێت تۆڕی گۆڵەكەمان بە خاوێنی بهێڵنیەوە و ئینجا هەوڵی تۆماركردنی گۆڵ بدەین.

پۆچیتینۆ لە كۆتایشدا ئاماژە ی بەوەشكرد كام یانە باشتر یاری كرد ئەو یانەیە شایستەیە بە گەیشتن بە یاری كۆتایی,


AM:11:14:04/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌