فه‌رمی.. ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌نه‌بونی ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ یارییه‌كه چێڵسی ڕاگه‌یاند
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئاماده‌نه‌بونی ڕافائیل ڤارانی فه‌ڕه‌نسی وبه‌رگریكاری یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبه‌تۆی توشبونه‌وه‌ی به پێكان.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ڤاران له ماسوله‌كه‌كانی ئه‌ژنۆی ڕاستیدا توشی پێكان بووه.
لای خۆشییه‌وه به‌رنامه‌ی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئه‌م پێكانه‌ی ڤاران پێویستی به 10 ڕۆژ هه‌یه تا ئه‌وه‌ی چاك ده‌بێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگاكان .
له هه‌واڵێكی تردا ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ ڕامۆس و مێندی به ئاسایی ڕاهێنانه‌كانی ئه‌نجامداوه و ئاماده‌ن بۆ یارییه‌كه.
PM:04:25:03/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3800
جار خوێنراوه‌ته‌وه