ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه له ڤالێنسیای برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه 3-2 له ڤالێنسیای برده‌وه و سێخاڵی گرنگی به ده‌ستهێنا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 34ی خولی ئیسپانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بووه میوانی ڤالێنسیا یارییه‌كه 3-2 له سودی به‌رشه‌لۆنه كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه مێسی دوو گۆڵ وگۆڵه‌كه‌ی گریش گریزمان له خوله‌كه‌كانی 67 و63 و69 تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی ڤالێنسیاش گابرێل پاولێستا و كارلۆس سۆلێر له خوله‌كه‌كانی50 و 83 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه بووه 74 خاڵ وله پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی دایه و ڤالێنسیاش به 36 خاڵ له پله‌ی 14 هه‌مدایه.
AM:12:01:03/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2764
جار خوێنراوه‌ته‌وه