ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر یونایتد به ئه‌نجامێكی گه‌وره له ڕۆمای برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به ئه‌نجامێكی گه‌وره و6-2 له ڕۆمای برده‌وه.
له یارییه‌كانی چوونی نیوه‌ی كۆتایی خولی ئه‌وروپی یانه‌ی مان یونایتد له یاریگای ئۆڵترافۆرد میوانداری ڕۆمای كرد ، یارییه‌كه 6-2 له سودی مان یونایتد كۆتاییهات.
له تایمی یه‌كه‌م ڕۆما دوو گۆڵی له ڕێگه‌ی لۆرینزۆ پلیگیرینی وئیدین دزیكۆوه له خوله‌كه‌كانی 15 و 34 تۆماركرد و مان یونایتدیش له ڕێگه‌ی برۆنۆ فێرناندزه‌وه به لێدانی سزا گۆڵێكی تۆماركرد ، به‌لاَم تایمی دووه‌م مان یونایتد ڕیمۆناتدایه‌كی گه‌وره‌ی كرد و پێنج گۆڵی تری له ڕێگه‌ی بڕۆنۆ فێرناندز و كاڤانی دوو گۆڵ و پۆگبا وگرینۆده‌وه له خوله‌كه‌كانی 48 و64 و 71 و 75 و86 تۆمار كرد .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو یاری گه‌ڕانه‌وه له یاریگای ئۆڵمپیكۆی تایبه‌ت به ڕۆما ئه‌نجام ده‌درێت.
AM:12:02:30/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1280
جار خوێنراوه‌ته‌وه