ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه به غه‌ڕناته دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو 2-1 به غه‌ڕناته دۆڕا
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 33ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه میوانداری غه‌ڕناته‌ی كرد ، یارییه‌كه 2-1 له سودی غه‌ڕناته كۆتاییهات و به‌رشه‌لۆنه سێ خاڵی گرنگی له ده‌ستدا.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه مێسی له خوله‌كی 23 تۆماری كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی غه‌ڕناته‌ش داروین ماتیچ وخۆرخێ مۆلینا له خوله‌كه‌كانی 63 و79 تۆماریان كرد.
به‌و شكسته خاڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه له 71 خاڵدا وه‌ستا وله پله‌ی سێیه‌مدایه وغه‌ڕناته‌ش به 45 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌مدایه.
PM:11:13:29/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 3200
جار خوێنراوه‌ته‌وه