لێدوانى كومان پێش یارى كۆتایی جامى شا
وێستگە سپۆرت-
ڕۆناڵد كومانى هۆڵندى و ڕاهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه یارى یانه‌كه‌ى به قورس ده‌زانێت به‌رانبه‌ر بیلباو و ده‌ڵێت هیچ نهێنییه‌كیش له ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى ئه‌و یانه‌یه نیه .
ئه‌مشه‌و له یارى كۆتایی جامى شا به‌رشه‌لۆنه و بیلباو كاتژمێر 10:30 خوله‌ك به كاتى هه‌رێمى كوردستان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
ڕۆناڵد كومان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌ره‌تا وتى: بیلباو یه‌كێكه له‌و تیپانه‌ى به‌رده‌وام حه‌زى به ڕكابه‌رییكردنه‌وه و هه‌ردوو تیپیش توشى ئاسته‌نگى زۆر هاتن تا گه‌یشتنه یارى كۆتایی .
كومان ده‌ڵێت: هیچ نهێنییه‌ك له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى یانه‌ى بیلباو نییه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه باش یاریزانه‌كانیان ده‌ناسین و ده‌زانین جه‌نگاوه‌رن و له ڕووى تۆپى جێگیره‌وه زۆر لێهاتوون .
كومان ئاماده‌یی تیپه‌كه‌شى بۆ یارییه‌كه دووپاتكرده‌وه و وتى ڕاسته له جامى سوپه‌رى ئیسپانیا بیلباو شكستى به ئێمه هێنا ، به‌ڵام له خولى ئیسپانى هه‌ردوو یارییه‌كه‌مان لێ بردنه‌وه .
له كۆتایشدا له باره‌ى مێسییه‌وه كومان وتى : مێسى پێویستى به هاندان نییه و ئه‌وه‌ى له توانایدا بێت پێشكه‌شى ده‌كات .
AM:11:06:17/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1680
جار خوێنراوه‌ته‌وه