‌وێنە.. لیستی یاریزانەكانی بەرشەلۆنە بۆ یاری كۆتای جامی شا

وێستگە سپۆرت-

ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی و ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لیستی یاریزانەكانی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی یانەی ئەتلەتیك بیلباو ئاشكرا كرد لە یاری كۆتایی جامی شایی ئیسپانیا.

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای لاكارتۆخای شاری ئیشبیلیە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرانبەر یانەی ئەتلەتیك بیلباو ئەنجام بدات.

ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی وڕاهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە لیستی یاریزانەكانی بۆ ئەو یارییە ئاشكرا كرد و پاش دابڕانێكی زۆر ئانسۆ فاتی ئەستێەی هێڵی پێشەوەی یانەكە گەڕاوەتەوە لیستەكە پاش ئەوەی ماوەیەكی زۆرە بەهۆی پێكانەوە دابڕاوە بەڵام تەنها بۆ ئاهەنگگێران ئەگەر هاتوو نازناوەكەیان بردەوە


PM:06:15:15/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌