بۆندسلیگا.. بایرن میونخ یەكسان بوو ، لایپزیك بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
لە خولی یانەكانی ئەڵمانی بایرن میونخ1-1 لەگەڵ یۆنیۆن بەرلین یەكسان بوو .
لە یارییەكانی هەفتەی 28ی خولی ئیسپانی بایرن میونخ لە یاریگای ئلیانز ئەرینا میوانداری یانەی یۆنیۆن بەرلینی كرد ، یارییەكە 1-1 كۆتاییهات.
گۆڵەكەی بایرن میونخ جەمال موسیالا لە خولەكی 68 تۆماری كرد و گۆڵی بەرانبەری یۆنیۆن بەرلینیش ماركۆس لە خولەكی 86 تۆماری كرد.
لە یارییەكی تردا یانەی لایپزیك بووە میوانی ڤێردەبریمەن ، یارییەكە 4-1 لە سودی لایپزیكی میوان كۆتاییهات.
گۆڵەكانی لایپزیك دانی ئۆلمۆ وئەلیكساندەر سۆرلۆت دوو گۆڵ ومارسیل سابیستەر لە خولەكەكانی 23 و32 و41 و63 تۆماریان كرد و تاكە گۆڵەكەی ڤێردەبریمەنیش میلۆت ریشكا لە خولەكی 61 بە لێدانی سزا تۆماری كرد.
بەو ئەنجامانە بایرن میونخ بە 65 خاڵ لە پێشەنگدایە ولایپزیكیش بە 60 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە.
PM:08:22:10/04/2021
ئهم بابهته 3828
جار خوێنراوهتهوه