لیستی یاریزانه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید بۆ یاری كلاسیكۆ
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یاری كلاسیكۆ ئاشكرا كرد.
سبه‌ی شه‌ممه له میانه‌ی یاری كلاسیكۆ و له هه‌فته‌ی 30ی خولی ئیسپانی ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای دیستیڤانۆی تایبه‌ت به‌خۆی میوانداری یانه‌ی‌به‌رشه‌لۆنه ده‌كات و یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 10ی شه‌و به كاتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
زیدانی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یاریه‌كه ئاشكرا كرد و له لیسته‌كه‌دا زیدان ئیدین هازاردی بانگهێشت نه‌كردووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه ، به‌لاَم ئاماده نه‌بووه مه‌رتسی بخاته سه‌ر.
هه‌ریه‌كه له ڕامۆس وكافاخال و ڤارانیش به‌هۆی پێكانه‌وه ئاماده‌یی یارییه‌كه نابن
PM:10:28:09/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1904
جار خوێنراوه‌ته‌وه