لێدوانى زیدان دواى بردنه‌وه‌یان له لیڤه‌رپوڵ
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانى فه‌ڕه‌نسى وڕاهێنه‌رى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید دڵخۆشى خۆى به بردنه‌وه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوڵ نیشاندا و ستایشى ئاستى یاریزانه‌كانیشى ده‌كات.
له دواى بردنه‌وه‌كه‌یان له لیڤه‌رپوڵ و له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ى ماركا زیدان وتى: هه‌ست به ئاسووده‌یه‌كى زۆر ده‌كه‌م ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یارییه‌كى باشمان پێشكه‌ش كرد و یاریزانه‌كانم به‌و په‌ڕى تواناى خۆیانه‌وه ده‌ركه‌وتن و من شانازى به هه‌موویانه‌وه ده‌كه‌م.
له باره‌ى ڤینیسیۆس جۆنیۆریشه‌وه زیدان ستایشى تواناكانى كرد و وتى ئه‌ویش هاوشێوه‌ى بنزیمه وئه‌سینسیۆ پێویست بوو گۆڵ تۆمار بكات .
له كۆتایشدا ده‌رباره‌ى كلاسیكۆ زیدان وتى: پێویسته ئه‌مڕۆ چێژ له‌م سه‌ركه‌وتنه وه‌ربگرین و بۆ یارى كلاسیكۆش به باشترین شێوه خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین.
AM:10:29:07/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه