كومان به‌رانبه‌ر ئۆسه‌سۆنا پشوو به ئه‌ستێره‌یه‌كی تیپه‌كه‌ی ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی و ڕاهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه بۆ یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئۆسه‌سۆنا له‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا پشوو به جیرارد پیكی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی ده‌دات تا ئه‌وه‌ی به ته‌واوی بۆ یارییه‌كه پاریس سانجێرمان ئاماده بێت.
بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه به‌رشه‌لۆنه له میانه‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 26ی خولی ئیسپانی ببێته میوانی ئۆسه‌سۆنا.
ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی و ڕاهێنه‌ری یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بڕیاریداوه له‌و یارییه‌دا پشوو به پیكی بدات تا ئه‌وه‌ی به باشی ئاماده‌ی یارییه‌كه‌ی پاریس بێت كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
PM:02:18:04/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 4364
جار خوێنراوه‌ته‌وه