‌چاوەڕواننەكراو.. بەرشەلۆنە نرخی گریزمان دیاری دەكات

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو یانەی بەرشەلۆنە ئەو نرخە دیاری دەكات كە دەیەوێت دەستبەرداری ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی بێت.

چەند سەرچاوەیەكی  ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن ئاراستەیەك لە نێو یانەی بەرشەلۆنەدا هەیە كە پێیانوایە رۆشتنی گریزمان هیچ كاریگەریك لەسەر ئاستی یانەكە دروست ناكات

بۆیە بەرپرسانی یانە كەتەلۆنیەكەش لاریان لە رۆشتنی ئەو ئەستێرەی فەڕەنسییەنابێت ئەگەر بێت و گرێبەستێكی گونجاویان پێبگات، وە بلوگرانا بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی دیاری كردوە تا رازی بە دەستبەرداربوون لەو یاریزانە ببێت.


AM:11:01:02/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 2516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌