دوو ئەستێرەی گرنگی بەرشەلۆنە لە ژێر هەڕەشەی ڕاگرتندان
وێستگە سپۆرت-
هەریەكە لە لیۆنێل مێسی و دی یۆنگ هەڕەشەی ڕاگرتنیان لەسەرە بەهۆی كەڵەكەبونی كارتە زەردەكانیانیەوە.
شەوی ڕابردوو مێسی بەرانبەر یانەی ئیشبیلیە كارتێكی زەردی بەڕوودا بەرزكرایەوە و كۆەی كارتەكانی بووە چوار كارتی زەرد و دی یۆنگیش پێشتر چوار كارتی زەردی وەرگرتووە.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاشكرای كردووە ئەگەر ئەو دوو یاریزانە تەنها یەك كارتی تری زەرد وەربگرن ئەوا لە یاری داهاتووی یانەكەیان بێ بەش دەبن .
بەرشەلۆنە لە یاری گەڕانەوەی جامی شا ڕۆژی چوارشەممە ڕووبەڕووی ئیشبیلیە دەبێتەوە و لە ڕۆژی شەممەی داهاتووش بەرانبەر ئۆسەسۆنا یاری دەكات.
PM:01:15:28/02/2021
ئهم بابهته 1976
جار خوێنراوهتهوه