لاوتارۆ مارتینێز بەرشەلۆنە شۆك دەكات
وێستگە سپۆرت-
لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دەڵێت بەرشەلۆنە بووە بە پەڕەیەكی ڕابردوو و باس لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەشی دەكات.
لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت لاوتارۆ مارتینێز دەڵێت: نازانم كەی نزیك دەبمەوە لە یانەی ئینتەرمیلان ، بەڵام پێم وایە ئەوە بۆتە پەڕەیەكی ڕابردوو.
لاوتارۆ دەشڵێت: من بە كۆنتی ڕاهێنەری یانەكەم وتووە كە بە تەواوی سەرنجم لەسەر یارییەكانی یانەكەی خۆمە و زۆریش خۆشحاڵم لەگەڵ ئینتەرمیلان.
لە كۆتایشدا لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لاوتارۆ وتی: نازانم كەی گرێبەستەكەم نوێدەكرێتەوە، بەڵام دڵنیام لە نزیكترین كاتدا گرێبەستەكەم نوێ دەكرێتەوە ومن داهاتووم لێرەیە.
PM:12:00:27/02/2021
ئهم بابهته 1848
جار خوێنراوهتهوه