‌كۆتا زانیارییەكان سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستی نیمار

وێستگە سپۆرت-

لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان كۆتا زانیاری سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستی نیمار ئاشكرا دەكات.

گرێبەستی نیمار لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی 2022 كۆتایی دێت.

لە میانەی لێدوانێكی فەرمیدا لۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانە پاریسییەكە دەڵێت: بێگومان لە ئێستادا لەگەڵ نیمار لە گفتووگۆیدان و لە سەر ڕێگەیەكی ڕاستیش گفتووگۆكان هەنگاو دەنێت.

لیۆنادرۆ دەشڵێت: تا ئێستا بە فەرمی نەگەیشتوینەتە ڕێكەوتن لەگەڵیدا بەڵام بەدڵنیایی گفتووگۆكان دڵخۆشكەرن.


PM:01:32:25/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌