‌ڕیاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌ك گه‌یشتۆته‌ ڕێكه‌وتنى زاره‌كى

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ دایڤد ئه‌لاباى نه‌مساى وبه‌رگریكارى یانه‌ى بایرن میونخ گه‌یشتۆته‌ ڕێكه‌وتنى زاره‌كى .

له‌و باره‌یه‌وه‌ فابریزۆ ڕۆرمانۆى ڕۆژنانه‌موسى به‌ناوبانگى ئیتاڵى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ ئالابا به‌ شێوه‌یه‌كى زاره‌كى ڕێكه‌وتووه‌ به‌ڵام شتێك كه‌ نه‌ ڕوونه‌ واده‌ى گرێبه‌ست و گواستنه‌وه‌یه‌تى .

ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ ده‌شڵێت: ئالابا به‌ڵێنى به‌ ڕیاڵ مه‌درید داوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بایرن میونخى به‌جێهێشت ڕاسته‌وخۆ روو ده‌كاته‌ یانه‌ى شاهانه‌ .

گرێبه‌ستى ئالابا له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى بایرن میونخ كۆتایی دێت.


AM:11:41:27/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری