پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی پێشكه‌شی ڕامۆس ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی پێشكه‌شی سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی وكاپتن و به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌كات.
گرێبه‌ستی ڕامۆس له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید له هاوینی ئه‌مساڵ كۆتایی دێت و تاكو ئێستاش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی.
ئێزگه‌ی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه یانه‌ی پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ وبه موچه‌ی سالاَنه‌ی 15 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی ڕامس كردووه تا ئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه یانه‌كه‌ی.
ڕامۆس له وه‌رزی ئه‌مساڵ 18 یاری بۆ یانه‌ی شاهانه ئه‌نجامداوه وسێ گۆڵی تۆماركردووه و یه‌ك گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووه.
PM:01:44:25/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوه‌ته‌وه