ڤیدیۆ.. ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامه وبه سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی ڤالێنسیای برده‌وه.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 20ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ڤالێنسیای كرد ، یارییه‌كه 3-1 له سودی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ جواو فلێكس ولویس سوارێز وئه‌نخێل كۆریا له خوله‌كه‌كانی 23 و54 و72 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ بووه 47 خاڵ وپله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی گرتووه .
AM:12:55:25/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1172
جار خوێنراوه‌ته‌وه