‌سپۆرت: ڤاران داهاتووى خۆى له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید یه‌كلایی كرده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى باس له‌ داهاتووى رافائیل ڤاران ده‌كات له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید و ده‌ڵێت كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ئه‌و به‌رگریكاره‌ فه‌ڕه‌نسییه‌ یانه‌ى شاهانه‌ جێده‌هێڵێت.

گرێبه‌ستى ڤاران له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید له‌ هاوینى 2022 كۆتایی دێت و تاكو ئێستاش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى گفتووۆگۆى نوێكردنه‌وه‌یان نه‌كردووه‌ .

ڕۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ڤاران بڕیاریداوه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌كه‌ى جێبهێڵێت و ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێكى تر تاقى بكاته‌وه‌


 


PM:01:30:23/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری