ڕیاڵ مەدرید پێكانی ئەستێرەیەكی یانەكەی ڕاگەیاند
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید پێكانی فدریكۆ ڤالڤێردی ئیسپانی وئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەكەی ڕاگەیاند .
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاماژەی بەوەكردووە كە فیدریكۆ ڤالڤێردی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەكە توشی پێكان هاتووە لە ماسولەكەكانی ڕانی ڕاستیدا .
لە بەیاننامەكەدا یانەی شاهانە باسی ماوەی دووركەوتنەوەی ئەو یاریزانەی نەكردووە لە یاریگاكان بەڵام ڕۆژنامەی ماركا دەڵێت 10 ڕۆژ بۆ دوو هەفتە دووردەكەوێتەوە .
PM:08:28:22/01/2021
ئهم بابهته 1504
جار خوێنراوهتهوه