‌یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ ئاماژ و مێژوو باشترین خول و یانەی 2020ی دیاری كرد

وێستگە سپۆرت-

خولی ئیتاڵی وەكو باشترین خول لە ساڵی 2020 دیاری كرا و یانەی بایرن میونخیش وەكو باشترین یانە.

یەكێتی  نێودەوڵەتی بۆ ئامار ومێژووی تۆپی پێ خولی ئیتاڵی وەكو باشترین خول بۆ ساڵی 2020 دیاری كرد  كە لە ساڵی 2019 پلەی چوارەمی بەدەستهێنا بوو .

لة پلەی دووەم خولی ئینگلیزی دێت و لە دوای ئەویش خولی بەڕازیلی و  خولی ئیسپانیاش پلەی چوارەمی گرتووە وخولی ئەڵمانیش لە پلەی پێنجەمدایە. 

لەسەر ئاستی یانەكانیش بایرن میونخ لە پلەی یەكەمدایە وپاریس سانجێرمان لە پلەی دووەمدایە وئینتەرمیلانیش پلەی سێیەمی گرتووە ولە پلەی چوارەمیش مانچستەر سیتی دەبینرێت  میلانیش لە پلەی پێنجەمدایە ، ئەوەی جێگەی سەرنجە یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە لیستەكەدا نین. 


PM:05:05:21/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌