فەرمی.. مێسی سزا درا
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ دوو یاری داهاتووی یانەكەی ڕاگیرا
لە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرانبەر یانەی بیلباو مێسی لە دوا خولەكی یارییەكە و لە خولەكی 120 هێرشی كردە سەر یاریزانێكی ئەو یانەیە و بە كارتی سور كرایە دەرەوە .
ئەمڕۆ لیژنەی سزاكان لە یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاشكرای كردووە كە مێسی تەنها بۆ دوو یاری سزا دراوە ، یاری یانەكەی بەرانبەر كۆرنیا لە جامی شا كە ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجام دەدرێت ویارییەكەی ئێڵچیش ڕۆژی یەكشەممە لە خولی ئیسپانی
PM:04:45:19/01/2021
ئهم بابهته 1988
جار خوێنراوهتهوه