ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كى گرنگ گه‌یشته ڕێكه‌وتن
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ دایڤید ئالاباى نه‌مساى وبه‌رگریكارى یانه‌ى بایرن میونخ گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن تا ئه‌وه‌ى له هاوینى داهاتوو بێ به‌رانبه‌ر بیگوازێته‌وه ڕیزىه‌كانى .
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ى ماركاى مه‌دریدى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید له‌ه‌گڵ ئالابا گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن كه له سه‌ره‌تا وه‌رزى داهاتوو به شێوه‌یه‌كى سه‌رباست په‌یوه‌ندى به ڕیزه‌كانى ڕیاڵ مه‌دریده‌وه بكات و له‌و یانه‌یه درێژه به یاریكردن بدات.
ماركا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه گرێبه‌ستى ئالابا له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید بۆ ماوه‌ى چوار ساڵه و به موچه‌ى ساڵانه‌ى 11 ملیۆن یۆرۆ .
ئالابا گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بایرن میونخ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كۆتایی دێت.
AM:10:26:19/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3400
جار خوێنراوه‌ته‌وه