كاردانه‌وه‌ى كومان پاش له ده‌ستدانى جامى سوپه‌رى ئیسپانیا
وێستگە سپۆرت-
ڕۆناڵد كومانى هۆڵندى وڕاهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه دڵه‌تنگى خۆى به له‌ده‌ستدانى جامى سوپه‌رى ئیسپانیا نیشان ده‌دات و ده‌ڵێت هه‌موو شتێكمان كرد له پێناو بردنه‌وه و به ده‌ستهێنانى جامه‌كه .
له پاش یارییه‌كه و له لێدوانێكیدا كومان وتى : له یارییه‌كه‌دا دوو گۆڵمان تۆماركرد ، به‌ڵام گۆڵى دووه‌مى بیلباو له‌وكاته‌دا هه‌مو شتێكى تێكدا .
كومان ده‌شڵێت: بێگومان زۆر نیگه‌رانیبن و بێ هیواین ، چونكه نزیك بوین له‌سه‌ركه‌وتن و هه‌موو هه‌وڵێكماندا و له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كى ڕاست هه‌نگاومان ده‌نا، بێگومان یارییه‌كى قورس بوو ، له ده‌ستدانى ئه‌م جامه‌ش هه‌نگاوێك نییه به‌ره‌و دواوه .
كومان دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه تیپه‌كه‌یان پێویستى به چاكسازییه له هێڵى دواوه‌دا .
له‌سه‌ر كارته سوره‌كه‌ى مێسیش كومان وتى: من تێده‌گه‌م له ڕووداوه‌كه به‌ڵام نازانم تا چه‌ند تاوانبار بوو.
AM:10:58:18/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1800
جار خوێنراوه‌ته‌وه