مێسى له چاوه‌ڕێی سزایه‌كى قورس دایه
وێستگە سپۆرت-
له پاش ده‌ركرانى به كارتى سور له یارى یانه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر یانه‌ى بیلباو له جامى سوپه‌رى ئیسپانیا مێسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌مى یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه له چاوه‌ڕوانى سزایه‌كى قورس دایه.
شه‌وى ڕابردوو یانه‌ى ئه‌تله‌تیك بیلباو توانى 3-2 له به‌رشه‌لۆنه بباته‌وه وببێته پاڵه‌وانى جامى سوپه‌رى ئیسپانیا و له‌خوله‌كى 120 دا مێسى به كارتى سور كرایه ده‌ره‌وه پاش ئه‌وه‌ى به بێ تۆپ له فێلالیرى یاریزانى یانه‌ى بیلباوى دا .
ڕۆژنامه‌ى ئاسى ئیسپانى ئلاماژىه‌ى به‌وه‌كردووه مێسى له ئه‌گه‌رى سزادان دایه بۆ چوار یارى دوو یارى له جامى شای ئیسپانیا ودوو یاریش له خولى ئیسپانى.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌كه‌نی كارتى سور بوو بۆ مێسى له‌وه‌ته‌ى یارى بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ده‌كات .
AM:10:49:18/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1748
جار خوێنراوه‌ته‌وه